كانی: وه‌ك مرۆڤێك بۆردومانی ئیمڕۆ مەحکوم دەکەم
وێستگە ستایل-
بۆردوومانی ئه‌مڕۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مباری بۆ هاوڵاتیان دروست كردوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌هید و بریندار هه‌یه.
كانی وه‌ك یه‌كێك له خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانی دوور وڵات له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" زۆرجار دەفکرم و لە خۆم دەپرسم دەبێ کوردبوون چ مەترسییەکی بۆسەر گەلانی دراوسێ هەبێت؟ بۆ کە ژنی کورد ئازادی دەخوازێ سەرکوت دەکرێ؟ بۆ منداڵی کورد وەک هەرمنداڵێکیتری دنیا نەتوانێ ئازادانە بەزمانی شیرینی دایک بدوێ و بخوێنێت؟ لەم ترس و تۆقاندنە ناگەم چونکە باوەڕ ناکەم هێندە ترسناکبین بۆ سەر ئەم کەونە. "
ئه‌و ده‌ڵێت " بۆردومانی ئیمڕۆ مەحکوم دەکەم وه‌ك مرۆڤێك. ئەو تراومایەی ئەو منداڵانەی تێدەکەون بە ئەستۆی دینتان بە ئەستۆی مرۆڤایەتیتان کە جێی پرسیارە، بە ئەستۆی ڕەگەزپەرستیتان"
كانی نوسیه‌یتی" بینینی منداڵێکی بریندار کە بە ڕەگەز کوردە و لە هەڵبژاردنی هیچ تاوانێکی نییە مرۆڤایەتیتان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، کورد بەهێزتر دەکا، ژنی کورد پێداگرتر دەبێ لە مافە ڕەواکانی، باشتر و بەهێزتر سنگی دەکاتە قەلغان، تۆوی کوردایەتی قووڵتردەچێنێ. ڕق و کینەی ئێوە وادەکا بەرزتر بڵێین هەرکوردین و هەرکورد دەبین، داوا لە گەردوون دەکەم گیانی منداڵەکان پارێزراوبێت"
ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند بنکە و بارەگایەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد، ژماره‌یه‌ك له شه‌هید و بریندار هه‌یه و له‌ناو برینداره‌كاندا منداڵ هه‌یه.
PM:03:21:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه