حه‌مید له‌سه‌ر كۆنسێرته‌كانی له شاری سلێمانی ڕونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگە ستایل-
حه‌مید هیراد له ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڕونكردنه‌وه‌یداوه له‌باره‌ی ئه‌و قسه و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر كۆنسێرته‌كانی له شاری سلێمانی ئه‌نجامی ده‌دات و له‌لایه‌ن چه‌ند په‌یجێكه‌وه باس له‌وه كراوه حه‌مید بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره ئه‌م كۆنسێرتانه ساز ده‌كات، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای كوژرانی" ژینا ئه‌مینی" له‌به‌رچاو نه‌گرتوه كه به‌هۆیه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران به‌رده‌وام خۆپیشاندانی تیادایه و ڕۆژانه هاوڵاتیان ده‌بنه قوربانی.
حه‌مید ده‌ڵێت" ڕووی قسه‌كانم له‌و كه‌سانه‌یه كه په‌یجی فه‌یكیان هه‌یه، زانیاری نادروست له‌سه‌ر من و هاوپیشه‌كانم بڵاوده‌كه‌نه‌وه من به‌ناوبانگ نیم وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه وام ته‌نها كاره‌كه‌م جیاوازه، تۆ كاتێك له‌ڕێی په‌یجه‌كه‌ت باسی كۆنسێرت و هه‌زار شتی دیكه ده‌كه‌یت، نا‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت هه‌زاران كه‌س به‌و كاره خه‌رجی ماڵ و منداڵیان په‌یدا ده‌كه‌ن"
ده‌شڵێت "من ئاگادارم ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی بێ پاره‌یه له هاوسه‌ره‌كه‌یان جیابوونه‌ته‌وه، خۆشم ئه‌م هه‌موو ساڵه به نه‌خۆشی و هه‌زار به‌دبه‌ختی به‌ڕێم كردوه، من كه‌ی بۆ كۆنسێرت و پاره كارم كردوه ئه‌مه دووه‌م جارم بێت؟ من عاشقی موزیكم و ژیانم بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردوه"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده نوسیویه‌تی"تۆ ده‌توانیت مانگانه 50 ملیۆن خه‌رجی ده‌رمانی من بده‌یت؟ من ماندووم و تا ئێستا بێده‌نگ بووم و هیچم نه‌وتوه، به عه‌شقی ئێوه‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌م، هه‌میشه به ئومێده‌وه‌م چونكه ئێوه‌م هه‌یه و ئه‌م قسانه‌م ده‌رده‌دڵی هه‌موو هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشكارێكه ئومێد ده‌كه‌م هه‌تا هه‌م قه‌درم بزانم نه‌ك ئه‌و كاته‌ی مردم، ژیان كورت و بێ مانه‌یه، خودا یه‌كه‌م كه‌س و دواتر ئێوه پاڵپشتی منن،خۆڵی به‌رپێی ئێران و خه‌ڵكه‌كه‌یم"
بڕیار وایه 6-7 ی مانگی 10 له شاری سلێمانی حه‌مید هیراد دوو كۆنسێرت ساز بكات، ساڵی پار له شاری سلێمانی حه‌مید دوو ڕۆژی جیاواز كۆنسێرتی سازكرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌واداره‌كانی به‌شداربوون.
PM:12:39:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه