هەشت ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ترشەڵۆکی و سوتانەوەی گەدە
وێستگە ستایل-
ترشهڵۆكی گهده، گرفته تهندروستیه باوهكهی ناو هاوڵاتیان ڕهنگه نیشانهی نهخۆشی بێت یان ببێته هۆكاری نهخۆشی، دكتۆر محمد پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی هەشت ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی ترشەڵۆکی و سوتانەوەی گەدە دهخاته ڕوو.
1- كەم خواردن لە کاتی ژەمەکان
2- پارێزگاری بکە لە کێشت
3- خواردنی سرکەی سێو (ڕۆژانە یەک کەوچک چا ناو پیاڵەیەک)
4- لەو خواردنانە دوورکەوە کە دڵەکزە و سوتانەوە زیاد دەکەن، وەک چای زۆر، قاوەی زۆر، شیرینی زۆر.... هتد
5- پنێشت چووین ترشەڵۆکی گەدە و گەڕانەوەی بۆ سورێنچک کەم دەکاتەوە
6- دوورکەوە لە خواردنەوە گازیەکان ، جگەرە کێشان، و خواردنوە کحولیەکان
7- شێوازی خەوتنت ڕێک بکە و لەکاتی خەوتن لای سەرت بەرزتر بێت لە لای پێیەکانت
8- بە گەدەی بەتاڵەوە بخەوە ( واتا نێوان ژەمی ئێواران و خەوتنت کەمتر نەبێت لە ٤ کاتژمێر)
PM:08:48:22/09/2022
ئهم بابهته 1544
جار خوێنراوهتهوه