‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی پیاوان واده‌كات خانمان بێزاربن

وێستگە ستایل-

هه‌ستیار بوون بۆ ڕه‌فتاری كه‌سانی به‌رامبه‌ر له‌یه‌كێك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت و جیاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌گشتی چه‌ند ڕه‌فتارێكی پیاوان خانمان بێزار ده‌كات و ئاره‌زووی ناكه‌ن.

1- بۆنی پێكانت بێزاریان دەكات :
بێگومان ڕێز لە كار و ئەرك و ماندوبونەكانت دەگرین بەڵام ئەمە مانای ەئوە نابەخشێت بەردەوام بۆنی پێكانت بێت و دەوروبەرەكەتی پێ بێزار بكەیت .

2- بۆنی دەم :
بیرت نەچێت بەردەوام ددانەكانت خاوێن بكەرەوە بە فڵچە و دەرمان بشۆ بۆ ئەوەی دەوروبەرەكەت بە بۆنی دەمت بێزار نەكەیت .

3- مووی زیاددە:
مووی زیاددەی گوێ و لوتت بێزاركەرەو و شێوەیەكی ناشرین بە ڕوخسارت دەدات لەبەر ئەوە هەوڵبدە مووی زیاددەی لوت و گوێچكەت كورت بكەیتەوە . 

4- نینۆكی درێژی پیاوان خانمان بێزار ده‌كات : 
ئەمە تەنها بۆ ئەو خانمانە جوانە كە گرنگی پێ دەدەن و ڕەنگی دەكەن و بە خاوێنی ڕایدەگرن ئەگەنا خانمان زۆر ڕقیان لە نینۆكی درێژی پیاوانە .

5- زیپكەی ڕوخسار :
ڕوخساری تۆ جوانترین شتە كە هاوبەشی ژیانت ئارەزووی دەكات بیبینێت ، لەبەر ئەوە هەمیشە گرنگی بە پاكوخاوێنی ڕوخسارت بدە و ڕێگە مەدە زیپكە ناشرینی بكات و گرنگی بەخۆت بدە .

6- جگەرە كێشان :
ڕەنگە لات وابێت بە جگەرە كێشان سەرنج ڕاكێش دەبیت لای خانمان بەڵام تۆ هەڵەیت ، خانمان لە پیاوێك نزیك نابنەوە بۆنی نیكۆتینی لێ بێت .

7- خواردن و جوینی خواردن بە دەنگی بەرز : 
بە ئەرك  نەبێت دەمت دابخە كاتێك نان دەخۆیت و هەوڵبدە دەنگ و مڵچە مڵچ لە خواردنەكە دروست نەكەیت .

8- خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ پۆشینی جلی چڵكن و پیس:
ئەو جلانەی پێویستە بشۆرێت بیشۆ و بە پیسی لەبەریان مەكە ، ئەوكاتەی بۆنت ناخۆش بێت و جلەكاتنت چڵكن بن ئەوە مانای ئەوە دەبەخشێت كەسێكی هیچ گرنگی بە خۆت نادەیت لەبەر ئەوە هەوڵبدە لەم ڕەفتارەش دوور بكەویتەوە .

9- ناخۆشی بۆنی جەستە : 
پیاوان ئاگاداربن زۆرینەی خانمان لەم بابەتەدا زۆر هەستیارن و ڕقیان دەبێتەوە لەو پیاوانەی بۆنی ناخۆشی جەستەیان دێت لەبەر ئەوە هەمیشە خۆت خاوێن ڕابگرە و بۆنی خۆش لە جەستەت بدە و زوو زوو گەرماو بكە .



PM:12:45:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل