پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك.. پزیشكێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی دیاری بواری مێشك و ده‌مار پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی، ئه‌م هه‌فته‌یه له یه‌كێك له زیندانه‌كانی شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
دكتۆر" ڕیكاردۆ كرۆشیانی" ته‌مه‌ن 68 ساڵ له سه‌نته‌ری" ڕیك ئێم تایلۆر" زیندانێكه كه ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵه‌ی دوورگه‌ی ڕیكرز، له‌وێ زیندانی كراوه و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، هه‌واڵی خۆكوشتنی ئه‌م پزیشكه كه‌سوكار و پارێزه‌ری كرۆشیانی شۆك كرد.
له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه 6 ئافره‌ت دانیان به‌وه‌دا ناوه دكتۆر ڕیكاردۆ له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان له سه‌مته‌ری پزیشكی مانهاتن له‌كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌لایه‌ن ئه‌م پزیشكه‌وه داوای ئه‌وه‌ی لێكردوون سێكسی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
یه‌كێك له قوربانیه‌كانی ئه‌م كه‌یسه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی وتویه‌تی" ئێستا خۆشحاڵم چونكه چۆته‌وه به‌رده‌م دادوه‌رێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆی وه‌ربگرێت"
بڕیار وابوو مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو ئه‌م پزیشكه له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی و به‌كارهێنانی كار و پیشه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو دادگای بكرێته.
PM:12:16:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1040
جار خوێنراوه‌ته‌وه