هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری توشبوونی منداڵ به كه‌ڕووی ناو ده‌م
وێستگە ستایل-
كەڕووی دەم لە منداڵان زۆر باوە بە تایبەت منداڵی تازە لە دایک بوو، بەهۆی جۆریکی میکرۆب کە پێی دەگوترێ کەڕوو(candidal oral thrush ) واتە فتریات کەلە دیواری دەم زیاتر دەبی و دەمێنێته‌وه بە تایبتی کە شووشەی شیر باش خاوێن نه‌كرێته‌وه و نه‌كوڵێندرێت.
دكتۆر دیلان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" لە سەر سینگی دایک ئەگەر برین هه‌بێت به‌هۆی شیردانی سروشتیه‌وه بۆ دەمی منداڵەکە دەچێت، هەروەها بەکارهێنانی دژە هەوکردن( ئەنتی بایوتیک) دەبێته هۆی درووستبوونی هەوکردنی کەڕوو بەهۆی لاواز کردنی سیستەمی بەرگری.
نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به كه‌ڕووی ناو ده‌م:
1-سپی هەڵگەرانی ناو دەم لە منداڵەکە هەندێكجار نارەحەتی و خورانی، و سووربوونەوەی ژێر ئەم بەرگە سپیە.
2-کەم بوونی حەز بە شیرخواردن.
3-هەندێكجاریش شوێنی دایبی سوور دەبێته‌وه واتە کەڕوو لە پێستی ئەو شوێنە بڵاو بۆتەوە وەک سووتانەوە دەبێت.
چارەسەر چییه؟
دوای دەستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌كه لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ دەبێت دەرمانی دژە کەڕوو بە منداڵەکە بدرێت بۆ ماوەکی دیاری کراو تاکو بن بڕ بکرێت لەگەڵ باش کوڵاندنی شووشەی شیر و چارەسەری سینگی دایکی شیردەر بۆ کەڕووی سەر سینگی تاکو دووبارە نەگەرێتەوە.
PM:09:58:16/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه