سووده ناوازه‌كه‌ی ترێ ده‌زانیت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه كه له گۆڤاری" فوودس" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه خواردنی ترێ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می پڕ له چه‌وری ده‌خۆن.
له‌ناو ترێ دا جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی هه‌یه كه یارمه‌تی چالاككردنی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده ده‌دات و ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.
جگه له‌وه‌ش له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر هه‌یه كه مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی و له‌ناویاندا"شێرپه‌نجه" كه‌مده‌كاته‌وه، خانه‌كانی مێشك چالاك ده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كات.
نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر كه گرفتێكی باوه و به‌هۆی خواردنی ناته‌ندروسته‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت، ده‌كرێت به‌سوود وه‌رگرتن له خواردنی ترێ زینده‌چالاكی له‌ش خێراتر بكرێت و چه‌وری زیادده‌ی له‌ش بتوێته‌وه.
PM:08:32:16/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه