‌ڤیدیۆ: هاوشێوه‌كه‌ی‌ عه‌مرو دیاب چ كاره‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ دانیشتووی پارێزگای "شه‌رقیه‌" به‌ هاوشێوه‌كه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر" عه‌مرو دیاب" ناسراوه‌، لێكچوونی زۆری ئه‌م پیاوه‌ و دیاب بۆته‌ باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

ئه‌م پیاوه‌ ناوی  محمد عبد الله الغمری یه‌ ناسراوه‌ به‌" ئه‌بو سوال" باوكی 4 كچه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ڕوخساری زۆر له‌ باوكی ده‌چێت، تا ئێستاش عه‌مرو دیابی نه‌بینیوه‌ و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌ی‌ زانیویه‌تی كه‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌.

كاری محه‌مه‌د له‌ قه‌ساب خانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی‌" شبرا" له‌ پارێزگای قلیوبیه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه‌ كاری ئاژه‌ڵداری ده‌كات.

ئه‌و ده‌ڵێت" زۆر شانازی ده‌كه‌م له‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌چم و خه‌ڵك زۆر پێم ده‌ڵێت شێوه‌تان له‌ یه‌كتر ده‌چێت و زۆر ئاره‌زووی گۆرانیه‌كانی دیاب ده‌كه‌م، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م له‌ ئاهه‌نگێكیدا به‌شداربم"





AM:11:13:03/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌