‌ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی گرانه‌تا ده‌بێت بیزانیت

وێستگە ستایل-

گرانه‌تا یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیه‌ بڵاوانه‌ی‌ كه‌له‌ زۆربه‌ی‌ ولاَتانی‌ نیمچه‌ پێَگه‌یشتوو هه‌یه‌و سالاَنه‌ به‌هه‌زاران كه‌س تووشی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن، دكتۆر شاخەوان پزیشکی پسپۆڕی هەناو له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌خاته‌ ڕوو.

1- نەخۆشی گرانەتا بەهۆی بەکتریای ( salmonella ) توشی مرۆڤ دەبێت لە ڕێگای خواردن و خواردنەوە.
2- نیشانەکانی لە هەفتەی یەکەم تا کە ڕۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە، بێ هێزی، ئێشی ماسولکەو جومگەکان، قەبزی 
لە هەفتەی دووەم نیشانەکانی سەرەوە  قوڕستر دەبێت و لەگەڵ سکچون، کۆکه . خوێن بەربون لە لوت، وڕێنە کردن، خوێن بەربوون لەگەڵ پیسایی و ژانە سک. ئەستوربونی سپڵ ( فاتە ڕەشە )، هەرەوەها  لە سەدا ٥٠ ی نەخۆشەکان جۆرە لەکەکیان  لەسەر سنگ  یان پشت  پەیدا دەبێت.
3- بۆ دیاریكردنی نەخۆشیەکە، نیشانەکان و زەرعی خوێن، میز، پیسایی یان مۆخی ئێسک.
4-نەخۆش پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە چارەسەر وەربگرێت یان لە شێوەی دەرزی یان حەب.

هەڵەکان کە لە کوردستان دەکرێت بە ناوی گرانەتا:
1- نەخۆشی گرانەتا لە ساڵانی نەوەدەکان زۆر بوو، بەڵام دوای ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی توشبون ساڵانە زۆر کەمە. 
2- زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کە ده‌ست نیشان دەکرێن بە گرانەتا لە ئەسڵدا هیچیان گرانەتا نییەو بەخۆڕایی ئەو هەموو دەرزی دەرمانە وەردەگرن.
3- پشكنینی دەرەجەی گرانەتا ٨٠ و ١٦٠ و ٣٢٠ بە هیچ جۆرێک بۆ دیاریكردن یان موتابەعەی عیلاج بەکار نایەت و هەموی هەڵەیە. 
4- دکتۆر من هەموو ساڵێک گرانەتا دەگرم ئەوە سەد لە سەد هەڵەیە.
5- نابێت ماست و پەنیر بخۆم لەبەر گرانەتا ئەو قسەیە هیچ بنچینه‌یه‌كی زانستی نیە چونکە گرانەتا بەهەموو خواردن و خواردنەوەک دەگوازرێتەوە.
6- ئافرەتێک تۆزێک لەشی دێشی یان تۆزێک لەشی گەرم دادێت بەهۆی وەستانی سوری  مانگانەی دوای تەمەنی ٤٥ ساڵ دەچێتە یەکێک لە تاقیگەکان پشكنینی دەرەجەی گرانەتا بۆ دەکەن کەوەک باسم کرد لە خاڵی ٣ کە سەد لە سەد هەڵەیە دەرزی و دەرمان بە خۆڕایی وەردەگرێت.


PM:07:41:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل