‌نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی‌ له‌ناو منداڵاندا بڵاوبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بەتای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشەو بەشێکیان لووت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە، دکتۆر پشدەر پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ باسده‌كات كه‌ له‌ناو منداڵاندا بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ ئێستادا.

ماوەی دوو هەفتە پێش ئێستا بڵاومان کردەوە کە کۆڕۆنا لەبەرزبوونەوەدایە لەناو منداڵاندا بۆیە بەشێکی زۆری ئەوانە تووشبووی کۆڕۆنان.

لەماوەی دوو ڕۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر باروودۆخیان باش ئەبێت، ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"تکایە سەرووی دوانزە ساڵ خۆیان بکووتن و هەموو تەمەنەکانیش پابەندی خۆپارێزی بن، پێویست بە ترس و دڵە ڕاوکێ ناکات،پێویست ناکات چارەسەری زۆر بەکاربهێنرێت چونکە کۆڕۆناش ڤایرۆسەو لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەکەیدا باش ئەبێت."

لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بکەن
1-تای بەرز.
2-هۆشی  باش نەبێت.
3-ڕشانەوەی هەبێت.
4-خواردنی بۆ نەخورێت.
5-ووشک بوونەوەی هەبێت.
6-گەشکەی هەبێت.


PM:07:34:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل