فێنككه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت هۆكاری توشبوونه به‌نه‌خۆشیی
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكی ڕوسی" ئۆلگا بیریڤالۆڤا" ئاشكرای كردوه، ئه‌گه‌ر ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌ی هه‌وای ماڵ به به‌رده‌وامی خاوێن نه‌كرێته‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته سه‌رچاوه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
له دیمانه‌یه‌كی ڕادیۆیی " سپۆتنیك" ی ڕوسی ئه‌م خانمه پزیشكه وتویه‌تی" جۆرێك به‌كتریای مه‌ترسیدار له‌ناو فێننكه‌ره‌وه‌ی هه‌وادا دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆیه‌وه ببێته سه‌رچاوه‌ی زۆر بوونی به‌كتریایی توشكه‌ری نه‌خۆشیی، به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه توشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌وكردنی توندی سییه‌كان ببێت"
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌رزی هاویندا به به‌رده‌وامی له‌به‌رده‌م ئامێری فێنككه‌ره‌وه داده‌نیشن له ماڵه‌وه و ئۆفیس، زیاتر توشی پژمه و كۆكه و ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بن، چونكه ئامێره‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گونجاوی زیاد بوونی به‌كتریایی "Legionella" ، ئه‌گه‌ر پاك نه‌كرێته‌وه ئه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌كتریایه و به‌گوێره‌ی جیاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگری كه‌سه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست ده‌كات"
باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن له كاریگه‌ری ئه‌م جۆره به‌كتریایه، خاوێنكردنه‌وه‌ی موره‌شه‌حی ئامێره‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌م بابه‌ته فێننكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیش ده‌گرێته‌وه.
PM:07:29:05/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه