‌نیشانه‌ نوێكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

وێستگە ستایل-

له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ دوایدا هۆشداری زیادبوون له‌ڕێژه‌ی‌ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت، سەرخێڵ ئاراز وه‌ك پسپۆڕی تەندروستی گشتی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنا له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو کە لەم چەند ڕۆژەدا زیاتر لە نەخۆشەکاندا دەردەکەوێت.

1-ئازاری جومگە و ماسولکە بەشێوەیەکی توند
2- بێ ھێزی و ماندوێتی زۆر و بەردەوام
3- قوڕگ ئێشە و سوربونەوەی قورگ
4- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ھەبوونی لەرز
5- کەمبونەوەی ئارەزووی خواردن
6- ئارەقکردنەوە

ڕەنگە یەکێک یان چەند نیشانەیەک دەرکەوێت لە نەخۆشەکەدا،دوای دەرکەوتنی نیشانەکان ھەندێ کات پاش سێ ڕۆژ بە پشکنین دەردەکەوێت بەڵام نیشانەی ئازاری جومگەو بێ ھێزی یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی، بۆیە پێویستە لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت وچارەسەری بۆ بنوسرێت.


PM:03:54:04/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 3832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل