سلیكۆن مۆدی نه‌ماوه.. ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چاندنه‌وه‌ی مه‌مك به‌كارده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان سلیكۆن به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌جێی مه‌مكی سروشتی خۆیان بۆیان بڕوێرێته‌وه، به‌ڵام سلیكۆن هاوشێوه‌ی پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ به‌ستراو به سنگیانه‌وه وایه به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ناچار ده‌كرێن له كه‌شو هه‌وای سارد ڕێ بكه‌ن، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه و له كه‌شی گه‌رمدا هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی سنگیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پله‌ی گه‌رماكه‌ی هاوشێوه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ی سلیكۆن ئاسووده نییه بۆ ڕزگاربووان له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بیر خستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش زیاتر ئازاریان ده‌دات.
ساڵانه یه‌ك ملیۆن توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له جیهاندا تۆمار ده‌كرێت و زۆر جار نه‌خۆش پێویستی به‌وه هه‌یه یه‌ك یان هه‌ردوو مه‌مكی ببڕدرێته‌وه، داتاكان سه‌لماندویانه %30 خانمان له به‌ریتانیا پاش توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن دوباره نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی مه‌مكیان بۆ نه‌كرێت.
ته‌كنیكێكی نوێ به چاندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنگی ئافره‌تی توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌كارده‌هێنرێت پاش 18مانگ شی ده‌بێته‌وه و شانه‌ی نوێی مه‌مكی خانمه‌كه دوباره دروست ده‌بێته‌وه.
جولیان باین سه‌رۆكی جێ به‌جێكاری كۆمپانیای" لاتیس میدیكال" ده‌ڵێت" ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه یارمه‌تی دوباره دروستبوونه‌وه‌ی شانه‌ی مه‌مك ده‌دات و پاش 18 مانگ خۆی نامێنێت هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه نابێت"
PM:03:41:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه