ڤیدیۆ: ئافره‌تێك 15 ساڵه شووی به بورجی ئیڤڵ كردوه و ده‌یه‌وێت جیاببێته‌وه
وێستگە ستایل-
له حاڵه‌تێكی نامۆدا خانمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی" ئه‌یریكا لابری" ته‌مه‌ن 50 ساڵ سه‌رسامی خۆی بۆ ته‌نه ڕه‌قه‌كان ده‌ربڕیوه، ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ بورجی ئیڤڵ هاوسه‌رگیری خۆی ڕاگه‌یاند و بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ش ئاهه‌نگی سازكرد.
پاش 15 ساڵ هاوسه‌رگیری، ئه‌یریكا بێزاری خۆی له بورجی ئیڤڵ ده‌ربڕیوه و ئێستا ده‌یه‌وێت جیا ببێته‌وه و له‌گه‌ڵ سیاجێكی ئاسن هاوسه‌رگیری بكات، مه‌رجی ئه‌وه‌یه زیاتر ده‌بێت بیناسێت.
ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سیاجێكی ئاسنی ڕه‌نگ سوور ده‌كات و هه‌ست و سه‌رسامی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕێت، ڤیدیۆكه‌ی ئه‌م خانمه كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه و قسه و باسی هه‌مه‌چه‌شنی له‌سه‌ر كراوه.
PM:10:20:03/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه