جۆرێك كورسی منداڵان قه‌ده‌غه كرا
وێستگە ستایل-
كورسی جوڵاو یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌سته نوێیانه‌ی دایكان بۆ پشوودانی منداڵه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن،به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م جۆره كورسیه له ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به كۆرپه ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین منداڵ بووه.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م جۆره كورسیه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" په‌سه‌ند كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به دروستكردن و كڕین و فرۆشتنی كورسی جوڵاو و وه‌ستاو تایبه‌ت به كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو نادرێت ئه‌م بڕیاره‌ش پاش تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن هاتووه.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كورسیانه بۆ ئه‌وه دروستكراوه كۆرپه به ئارامی تیایدا بخه‌وێت به‌ڵام چه‌مانه‌وه‌ی پشتی كۆرپه له‌م جۆره كورسیانه‌دا وایكردوه ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان و بۆری هه‌ناسه‌یان بچه‌مێته‌وه و بخنكێن، ئه‌و جۆره سیسه‌مه‌ش كه دیواری پارێزه‌ری بۆ دروستكراوه له‌پاش نزیكبوونه‌وه‌ی كۆرپه ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆیه‌وه بخنكێت.
PM:09:37:03/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه