باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا 8 باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانیان خستۆته ڕوو كه كه‌سی توشبوو شه‌ش مانگ پێش دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌ستیان پێده‌كات.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه كه به‌هاوكاری په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه"توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كرێت 10 ساڵ زیاتر بژین ئه‌گه‌ر زوو نه‌خۆشییه‌كه‌یان دیاری بكرێت، هاوكات خۆپاراستن له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كرێت مرۆڤ هه‌نگاوی بۆ بنێت"
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه" هه‌بوونی خوێنه به به‌ڵغه‌مه‌وه و ده‌نگی سییه‌كان له‌كاتی هه‌ناسه‌دان و توندی و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان، ئاوسانی ڕژێنه‌كان، ئازاری ئێسكه‌كان، هه‌ستكردن به ئازاری به‌رده‌وامی له‌ش"
ته‌واوی ئه‌م نیشانانه پێش ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش بێ هۆكار ساڵێك به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ش دروست ده‌بێت.
PM:06:40:03/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه