له كۆتایدا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی جیابوونه‌وه‌ی پیكی و شاكیرا ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
پێده‌چێت هۆكاری شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان دڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی" جیرارد پیكی" و خانمه ئه‌ستێره‌ی كۆڵۆمبی" شاكیرا" دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له ژیانكردن و دوو منداڵ ، ناپاكی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی جیابوونه‌وه‌یان نه‌بێت.
ڕۆبه‌رتۆ گارسیا كه له‌گه‌ڵ لۆسێلا ی خوشكی شاكیرا بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ په‌یوه‌ندی هه‌بووه، زانیاری نوێ له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت" هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی پیكی و شاكیرا ناپاكی نه‌بووه به‌ڵكو پاره بووه"
گارسیا ده‌شڵێت" په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو هاوسه‌ره زۆر نمونه‌ی بووه به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كێشه و ناكۆكی زۆر له‌نێوانیان روست بووه كه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی پاره بووه" هاوكات گۆڤاری " ماركا" ی ئیسپانی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه" ئه‌ستێره‌ی یانه ئیسپانیه‌كه داوای بڕێك پاره‌ی له دایكی منداڵه‌كانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ بكات له پرۆژه‌یه‌كدا، به‌ڵام شاكیرا ڕه‌تی كردۆته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه داواكه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه"
ئه‌م دوو هاوسه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له مانگی 6 دا جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند پاش 12 ساڵ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ، داوایان له ڕاگه‌یاندنه‌كانیش كرد بابه‌تی جۆراو جۆر له‌سه‌ریان بڵاونه‌كه‌نه‌وه و پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندی خێزان و منداڵه‌كانیان بكه‌ن.
PM:06:51:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه