هۆكاری شهڕكردنی بهردهوامی منداڵهكان چییه؟
وێستگە ستایل-
بەشێکی زۆری دایک و باوکەکان گلەیی ئەوەیان هەیە کە؛ "منداڵەکانیان بەردەوام لەگەڵ یەکتری شەردەکەن و ئازاری یەکتری ئەدەن، بەوهۆیەشەوە گرفتی زۆر درووست دەکەن، نازانین چیان لێبکەین"، هەستیار عهلی وهك چارەسەرکاری دەروونی منداڵان و نەوجەوانان لهم بابهتهدا هۆكاری ئهم حاڵهته و چارهسهر باسدهكات.
شەڕکردنی دوو منداڵ وەک یاریکردنیان وایە لە ماڵەوە، لەبەرئەوە بەردەوام لە نێوان هەردوو منداڵەکەدا ململانێ و شەڕ و ئاشتی هەیە، بە ڕەچاوکردنی جیاوازی تەمەن و ئاستە کۆمەڵایەتییەکان.
بەڵام ئەگەر شەڕکردنەکەیان زیانگەیاندن بێت بەیەکتری و بەردەوام بێت ئەوە پێویستە چەند هەنگاوێک بگریتە بەر لەوانە :
1- هەوڵبدە بەیەک شێوە سەیریان بکەیت و جیاوازی مەکە لەنێوانیاندا. دادوەربن لە مامەڵەکردندا.
2- هەرگیز بەراوردیان مەکە بە منداڵانی تر.
3- کاتێك کە شەڕێک ئەکەن، مانای ئەوە نییە کە کۆتایی دونیایە، خۆت مشەوەش مەکە و هەوڵبدە خۆت کۆنترۆڵ بکە، بەڕێزەوە لەگەڵیان دابنیشە و زیانەکانی شەڕکردنەکەیان بۆ ڕوونبکەرەوە
4- هەوڵبدە بەجیا گفتوگۆیان لەگەڵ بکە، روونکردنەوەیان پێبدە، ڕاوبۆچونییان وەربگرە.
5- هەوڵبدەن پاداشت و سزایان بۆ دابنێن، تێیانبگەیەنن ئەگەر یەکترتان خۆشبوێت و شەڕنەکەن ئەوە پاداشت دەکرێن .
PM:06:00:29/06/2022
ئهم بابهته 1644
جار خوێنراوهتهوه