به‌وێنه..شاجوانی ڕه‌گه‌ز گۆڕاوه‌كان هه‌ڵبژێردرا
وێستگە ستایل-
شاجوانی فلیپین فۆشیا ئان راڤینا" له پێشبڕكێی Miss International Queen بۆ ساڵی 2022 بو به شاجوانی ڕه‌گه‌ز گۆڕاوه‌كان.
فۆشیای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له ناوچه‌ی سیبۆ له فلیپین به‌شداری كردوه و نمایشه‌كه له شاری"باتایا" تایلاند به‌ڕێوه چوو، نمایشی Miss International Queen له ساڵی 2004 ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت تیایدا ئه‌و پیاوانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه بۆ ئافره‌ت به‌شدار ده‌بن، ساڵی 2021 ئه‌م مه‌راسیمه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ساز نه‌كرا.
فۆشیا له‌ناو 23 ڕه‌گه‌ز گۆڕاوی به‌شداربوو له كێبڕكێكه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌ریه‌ك له یاسمین خیمینیز ی كۆڵۆمبی پله‌ی دووه‌م و ئایلا شانیل ی فه‌ڕه‌نسی پله‌ی سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا، فۆشیا له‌م مه‌راسیمه‌دا 12.700 دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات پێدرا.
له بڕگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان "فۆشیا" باسی له‌وه كردوه ئامانجی له بوونی به شاجوان ئه‌وه‌یه ببێته ئیلهامێك بۆ ئه‌وانی دیكه و كه‌سانی ڕه‌گه‌ز گۆڕاوی وه‌ك ئه‌و ڕێگه‌یه‌كی درێژیان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به یه‌كسانی.
PM:05:25:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه