‌كه‌ی‌ منداڵ دەتوانێت مۆبایلی تایبەت بە خۆی ھەبێت؟

وێستگە ستایل-

زۆرێك لە خێزانەکان تەنانەت منداڵ کاتێک دەگەنە تەمەنی ١٢ ساڵ بە دواوە بیر لەوە دەکەنەوە کە مۆبایلی تایبەت بە خۆیان ھەبێت، دكتۆر كاوێس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ی‌ منداڵ دەتوانێت مۆبایلی تایبەت بە خۆی ھەبێت؟

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"مۆبایل و شاشە لەم سەردەمی پێشکەوتنە بووە ھۆکارێکی دیاری تووش بوون بە نەخۆشی و دیاردەی نامۆیی منداڵان وەك فرە جوڵەیی، نەئاخافتن و ئۆتیزم و خەمۆکی، گرفتە سەرەکیەکانی بوونی مۆبایل ھەندێک زیانی ھەیە بەرچاون وەکو قورسترکردنی باری خێزان لەرووی کرینی مۆبایل و پاشان بە ئاسانی لە دەست دان و وون کردن و شکانی مۆبایلەکە"

کرێ ی مانگانەی کارتی مۆبایل و پاشان نێت و ھەندێک جاریش کرینی یاری جیاواز بەبێ ئاگایی کەس و کاریان
دیاردە ترسناکەکانی ناو نێت وەکو بەکارھێنانی یاری ترسناک و پر لە توند و تیژی کە لەگەڵ تێپەرینی کات منداڵ خوی پێوە دەگرێت و لاسایی دەکاتەوە و لای ئاسان دەبێت.

سەیرکردنی دیاردەی ترسناک و ناشرین زیاتر وادەکات منداڵ توشی دڵەراوکێ و ترس و خەوزران بێت، زۆر پێویستە کەسە گەورە و بەرپرسەکان چاودێری تەواویان بکەن بۆ دوور بوون لەم دیاردە نامۆیانە.

دوای سەیرکردنی زۆر شت منداڵ ھەست بە نەبوونی زۆر شت دەکات و ھەست بە دلەراوکێ دەکات و تورە و توند دەبێت کە ھەست دەکات زۆر شتی سەرەکی نیە و داوایان دەکات و ھەوڵدەدات بە ھەر رێگایەك بێت بە دەستان بھێنێت.

ئاڵودەبوون و خۆبەستنە و پابەند نەبوونی بێ ئاگایی و دوور بوون لە ئەندامانی ماڵ و کەسە نزیکەکان و تەنانەت خوێندن و دواکەوتن پاشان نارازی بوونی خێزان و دروست بوونی تورەیی و کێشەی خێزانی.

بۆیە دەبێت ئامێرە زیرەکەکان و مۆبایل لای منداڵ نەبێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ پێش تەمەنی پانزدە ساڵی
دەبێت بەردەوام چاودێری نزیکی بکرێت لای خێزان بە تایبەت لە چوونە ناو نێت و دیاردەی ترسناک و توندتیژ ، ئەگەر تەلەفۆن و نێتیان ھەبوو دەبێت ئیمێلیان بۆ دروست بکرێت لە کاتی دروست کردنی ئیمەیل تەمەنی منداڵ وا دابنرێت کە لە ١٢ ساڵی کەمترە و تاوەکو بەرنامە و دیاردەی ناشرین و نەشیاوی بۆ نەیەت وەکو بەرنامە و ریکلام ، دەبێت رۆژ و کاتی دیاریکراوی ھەبێت بۆ چوونە ناو نێت و بەرنامە نابێت بەردەوام لای بێت.

دەبێت پێدانی ئەم ئامێرانەش دوای تەواو کردنی ئەرکەکانی ماڵ بۆ نموونە ژەمی خواردن و نووستن و ئەرکی قوتابخانە و وەرزش بێت.


PM:06:27:27/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌