دایكی فڕێیدایه ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه.. ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته له ئه‌مه‌ریكا
وێستگە ستایل-
ساڵی 1989 ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پاش له‌دایكبوونی، به‌ده‌ستی ئه‌و دایكه‌ی هێناویه‌تیه ژیانه‌وه "فریدی فیگرز" فڕێدرایه ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵ به‌ڵام دواتر به‌خت یاوه‌ری بووه، دایك و باوكێكی میهره‌بان كردویانه به كوڕی خۆیان و ژیانێكی باشیان بۆ دروستكردوه.
ئه‌و ده‌ڵێت" دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی دایكم فڕێیداومه‌ته ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵ دوو مرۆڤی میهره‌بان به‌ناوه‌كانی" ناسان فیگه‌رز و یستس هاوسه‌ری" منیان كردوه به منداڵی خۆیان، ئێستا به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای " فیگه‌رز" ه كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی له فلۆریدا.
له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه "فریدی " ئاره‌زووی چاككردنه‌وه‌ی ئامێری شكاوی هه‌بووه، فریدی ده‌ڵێت"ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم ته‌نها 9 ساڵ بوو ئامێری كۆمپیوته‌رم ده‌ستكه‌وت، به‌ڵام ئه‌و كاته كاری نه‌ده‌كرد دوای 5-6 جار هه‌وڵدان چاكم كردۆته‌وه، له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا وه‌ك ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر كاری كردوه و له خوێندنگاكه‌ی كۆمپیوته‌ری چاككردۆته‌وه"
ئه‌و ده‌ڵێت" له خوێندن دوور كه‌وتمه‌وه چونكه دوای دوو بۆ سێ هه‌فته له چونه‌وه‌م بۆ خوێندنگه هه‌لی كارم ده‌ست كه‌وت به‌و هۆیه‌وه له خوێندن دووركه‌وتمه‌وه، كاره‌كه به‌رامبه‌ر 80 هه‌زار دۆلار بوو، پاش توشبوونی باوكم به زه‌هایمه‌ر ئه‌و بیری ده‌چویه‌وه جلوبه‌رگه‌كه‌ی له كوێدا داناوه به‌ڵام ده‌یزانی كه پێڵاوه‌كانی له كوێدایه بۆ ئه‌وه‌ش پلانی كارێكی جیاواز به مێشكمدا هات ئه‌ویش دروستكردنی جۆرێك پێڵاو بوو كه یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ی بدات ئه‌م داهێنانه به‌دڵی كۆمپانیاكان بوو، یه‌كێك له كۆمپانیاكان به بڕی 2.2 ملیۆن دۆلار كڕیویه‌تیه‌وه"
ساڵی 2011 فریدی كۆمپانیای تایبه‌ت به خۆی دامه‌زراند، به‌مه‌ش بوبه بچوكترین ده‌وڵه‌مه‌ند له ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا، ئه‌و ده‌ڵێت" متمانه‌ت به‌و كاره هه‌بێت كه ده‌یكه‌یت، ڕێگه مه‌ده هیچ كه‌س ساردت بكاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێك هاوكارت نه‌بێت و متمانه‌ی پێت نه‌بێت، تۆ متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت"
PM:06:17:27/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه