بكوژی كچه خوێندكاره ئه‌رده‌نیه‌كه ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
عوده‌ی خالد ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ گرته ڤیدیۆیی ساتی ده‌ستگیركردنی بڵاوبویه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاش ئه‌وه‌ی كچه خوێندكارێكی ئه‌رده‌نی ته‌مه‌نی 21 ساڵس له ناو حه‌ره‌می زانكۆدا كوشت.
ناوی ته‌واوی بكوژه‌كه" عوده‌ی خالید عه‌بدوڵا" یه ، به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینییه له باوكێكی ئه‌رده‌نی و دایكێكی عێراقی هاتۆته دونیاوه، برای خانمه خوێندكاره كوژراوه‌كه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می كۆلێژی په‌رستاری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه هه‌ركه‌سێك بكوژی خوشكه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه ده‌كاته 50 هه‌زار دیناری ئه‌رده‌نی ده‌كات به خه‌ڵات بۆی.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی بكوژه‌كه له گوندی "به‌لعما" كه 45 كیلۆمه‌تر له باكوری ئه‌رده‌ن دووره لولایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا له هه‌مان كاتدا تاوانبار فیشه‌كێكی به‌خۆیه‌وه ناوه به‌ڵام زیندوو بووه.
ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له ڕووداوی كوشتنی كچه خوێندكاره میسریه‌كه به‌ناوی" نیره ئه‌شره‌ف" به ده‌ستی ئه‌و كوڕه‌ی عاشقی بوو، له وڵاتی ئه‌رده‌ن كچه خوێندكارێك به فیشه‌كێك له‌ناو زانكۆیه‌ك له باكوری پایته‌ختی ئه‌رده‌ن كۆتایی به ژیانی هێنرا.
پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه فیشه‌كێك به‌م خانمه‌وه نراوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی بۆبكرێت گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:04:10:27/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه