پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به 16 چه‌قۆ كوشت
وێستگە ستایل-
له ڕووداوێكی ناخ هه‌ژێندا پیاوێكی فه‌ڵه‌ستینی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به 16 چه‌قۆ كوشت پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی كه‌وته نێوانیان.
لوبنه مه‌نسور ئه‌ندازیارێكی فه‌ڵه‌ستینیه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له وڵاتی ئیمارات ده‌ژین، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان توشی كێشه ده‌بن، مێردی لوبنه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا و له نزیك ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژین 16 چه‌قۆ ده‌كات به جه‌سته‌ی ئه‌م خانمه‌دا و له‌وێدا جێی ده‌هێڵێت.
له كامێرای چاودێری ئه‌و شوێنه‌دا دیمه‌نی ساتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه تۆماركراوه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی لوبنه چۆن چه‌قۆ ده‌كات به‌سكی هاوسه‌ره‌كه‌یدا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م پۆلیس تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه.
PM:06:12:26/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 8224
جار خوێنراوه‌ته‌وه