دوای جیابوونه‌وه‌ی له شاكیرا.. چیتر پیكی خۆشه‌ویستی كۆڵۆمبیه‌كان نییه
وێستگە ستایل-
ده‌وترێت پاش جیابوونه‌وه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی جیهانی" شاكیرا" له كوڕه یاریزانی جیهانی" جیرارد پیكی" چیتر پیكی كه‌سێكی نه‌ویستراوه له كۆڵۆمبیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ماركا" ی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه"له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كۆڵۆمبیا باس له‌وه ده‌كرێت چیتر پیكی كه‌سێكی قبوڵكراو نییه له كۆڵۆمبیا."
چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر پیكی و ده‌ڵێن" كۆڵۆمبیا له خیانه‌ت خۆش نابێت" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پیكی ناپاكی به‌رامبه‌ر شاكیرا كردوه، ده‌وترێت له‌ماوه‌ی 12 ساڵی هاوسه‌رگیری پیكی وشاكیرا، پیكی ته‌نها یه‌كجار سه‌ردانی كۆڵۆمبیای كردوه.
گۆڤاری" ماركا" له ڕاپۆرته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پیكی و شاكیرا نوسیویه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له‌نێوان پیكی و شاكیرا ڕویدا" پیكی" هه‌واداری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌مبۆته‌وه و ڤیوی به‌رهه‌مه‌كانی شاكیرا زیادی كردوه به‌تایبه‌ت دواین به‌رهه‌می كه به‌ناوی" دودڵمه‌به" بڵاویكردۆته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردودا پیكی و شاكیرا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتاییان به په‌یوه‌ندی 12 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیری نێوانیان هێنا، ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان هۆكاری ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌ی پیكی و شاكیرایان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه پیكی ناپاكی له شاكیرای هاوسه‌ری كردوه.
PM:03:08:26/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 816
جار خوێنراوه‌ته‌وه