75 هه‌مین فیستیڤاڵی كان به‌ڕێوه ده‌چێت
وێستگە ستایل-
له شاری" كان" ی فه‌ڕه‌نسا 75 هه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی كان به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ یه‌كه‌مجار و پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا پاش دوو ساڵ وه‌ستاندنی سازكردنی فیستیڤاڵه‌كه، ئه‌مساڵی به‌بێ كۆت و به‌ند فیتسیڤاڵهكه ئه‌نجام ده‌درێت، تیایدا ئه‌ستێره ناوداره‌كانی جیهان به‌شدار بوون.
ئه‌م مه‌راسیمه له 17 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردوه هه‌تا 28 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی میوانه‌كان ناچار به‌وه بكرێن ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ڕێكخستنی پرۆگرامی فیستیڤاڵه‌كه 50 فیلم به‌شداریان كردوه، پێشبینی ده‌كرێت چالاكی هه‌مه‌چه‌شن تیایدا سازبكرێت.
فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کان، فیستیڤاڵێکی سینەمایییە کە لە شاری کان لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا ھەموو جۆرە فیلمێک پێشکەش دەکرێت، لە ھەموو وڵاتانی جیھانەوە. ئەم فیستیڤاڵە لە ساڵی1946دەستی پێکردووە و یەکێکە لە ھەرە فیستیڤاڵە پێشکەوتووەکانی فیلم و بەناوبانگەکان لە جیھاندا.
PM:08:50:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه