ڤیدیۆ: هۆشیار كه‌ریم نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ هۆشیاری كه‌ریم نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "من و دڵ" بڵاوكرده‌وه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه كاری نوێی نییه.
تێکست و میوزیکی ئەم بەرهەمە هوشیار کەریمە ئاماده‌ی كردوه، كاری دابەشکردنی میوزیک لێزان قادر كاری تیاداكردوه، وێنەگترن و دەرهێنانی رەیان شێلازیی ه ، سەعید هاشمیی كاری میکس و ماسترینگی بۆ ئه‌نجامداوه.
هۆشیار له بواری هونه‌ریدا نه‌یخوێندوه به‌ڵكو ده‌رچووی بەشی زمانی کوردیه لە پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر، لە دایکبووی ناوچه‌ی خورماتووه كه سەر بە پارێزگای کەرکووکه، سه‌باره‌ت به یەکەم دەرکەوتنی وەک میوزسیان لە ساڵی 2005 لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بووە و یەکەم دەرکەوتنی وەک گۆرانیبێژ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لە 2009 بووە.
PM:06:38:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه