خانمه هونه‌رمه‌ندێك به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا
وێستگە ستایل-
له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا به‌رپرسانی هندستان ته‌رمی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناودار" ساهانا" له ناوچه‌ی كیرلا دۆزیه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رواری ڕۆژی له‌دایكبونه‌كه‌ی كه 13 ی ئه‌م مانگه بووه.
ته‌رمی ئه‌م خانمه به ڕاگری په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی له بارامبیل بازار دۆزراوه‌ته‌وه، گۆڤاری" ئیندیان ئێكسپرێس" ئاشكرای كردوه كه بابه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه زۆر به‌ڕێكه‌وت بووه.
پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه، هاوسه‌ری ساهانا به‌تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیركرا، پاش ئه‌وه‌ی دایك و باوكی كچه‌كه گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بووه زاواكه‌یان ده‌ستی له‌م كاره‌دا هه‌بوبێت.
پۆلیس ئاشكرای كردوه ساهانا نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه هاوسه‌رگیری كردوه له‌و ماوه‌یه‌دا توندوتیژی زۆری به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بینیوه، پێشتر ئه‌م خانمه له فیلمی Lock Down ڕۆڵی كه‌سێكی بینیوه كه خۆی كوشتوه به‌ڵام دایك و باوكی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كچه‌كه‌یان خۆی كوشتبێت.
PM:05:55:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 19696
جار خوێنراوه‌ته‌وه