ڕاستییه‌ك له‌باره‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ڕه‌وه‌ند سه‌ڵاح ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
شه‌وی ڕابردوو هه‌واڵی مه‌رگی هونەرمەند رەوەند سەڵاح به جه‌ڵته بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌واداره‌كانی به‌مه‌رگی ئه‌م گه‌نجه خه‌مبار بوون.
فه‌رهه‌نگ غه‌فور وه‌ك خاڵی ڕه‌وه‌ند به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند " ماوه‌ی 7 ساڵه ڕه‌وه‌ند له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و یه‌كجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ویش سێ ساڵ به‌ر له ئێستا بووه و نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه مانگی 7 بگه‌ڕێته‌وه و هێشتا نازانن هۆكاری مردنه‌كه‌ی چییه"
کاروخ ئەسعەد میدیاکار و هاوڕێی ڕەوەند بە ئێن ئاڕتی دووی ڕاگەیاند، "ڕەوەند سەڵاح" لەشارۆچکەیەکی سوید بەتەنیا ئەژیا، ماوەی هەفتەیەکە لە ماڵەکەی خۆیدا مردووە و کەس ئاگادار نەبووە، تا ئەو کاتەی هاوڕێیەکی سەردانی کردووە و دەرگاکەی شکانووە بە مردوویی دۆزیویەتییەوە".
رەوەند سەڵاح لە ساڵی1981 لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بووە بەشی موزیکی تەواو کردووە، ماوەی حەوت ساڵە کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید دەژی، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە،خاوه‌نی دوو منداڵه، بڕیارە تەرمەکەی بهێنرێتەوە کوردستان و لە هەولێر بەخاک بسپێردرێت.
PM:02:50:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 30724
جار خوێنراوه‌ته‌وه