ناسا وێنه‌یه‌كی جیاوازی سه‌ر ڕووی مه‌ریخی بڵاوكردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ئاژانسی تایبه‌ت به بۆشایی گه‌ردوون "ناسا" له‌ڕێی پێگه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆیه‌وه وێنه‌یه‌كی گوماناوی بڵاوكردۆته‌وه، گومانی له‌دڵی هاوڵاتیان دروستكردوه كه ژیان له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بوونی هه‌یه، بابه‌ته‌كه بۆته باسی جیهان.
ساڵی 2012 واته 10 ساڵ به‌ر له ئێستا كه‌شی " كیریۆسیتی" گه‌ڕۆك وێنه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی تۆماركردوه، هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆته‌وه، له وێنه‌كه‌دا شێوه‌ی ده‌رگایه‌ك ده‌ركه‌وتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌شكه‌وتێك بێت.
پسپۆڕان وێنه‌ی ئه‌م ده‌رگایه‌یان به ده‌رگای ڕێڕه‌وی گۆڕی فیرعه‌ونیه‌كان له میسر چواندوه، وێنه‌كه بۆته جێی گومان باس له‌وه ده‌كرێت ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌یه.
یه‌كێك له چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كات ئه‌م وێنه‌یه‌ی ناسا بڵاویكردۆته‌وه زۆر له ده‌رگاكا ئاسه‌واریه‌كانی ناوچه‌ی" مدائن ساڵح" و به‌ترا ده‌چێت له سعودیه و ئه‌رده‌ن.
هه‌ندێك له پسپۆڕانیش لایان وایه كه ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌نها تاشه به‌ردێك بوبێت له وێنه‌كه‌دا له ده‌رگا بچێت، زۆر ئه‌سته‌مه لێكدانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ وێنه‌كه بكرێت.
PM:04:05:16/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه