ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره زیاتره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وه‌كان له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه تیایدا په‌یوه‌ندی دوو جۆری بڵاوی ڤایرۆسی هێرپس به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان به یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" نیو ئه‌تڵه‌س" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خراوه‌ته ڕوو باس له‌وه كراوه توێژه‌ره‌وه‌كان به‌ڵگه‌ی به‌هێزیان هه‌یه كه په‌یوه‌ندی ڤایرۆسی هێرپس به توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌ستۆته‌وه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته زاناكان داتایان له‌سه‌ر هه‌زار كه‌س وه‌رگرتوه بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه توشبووی دوو جۆری ڤایرۆسی هێرپس بوون له جۆره‌كانی" هێرپسی سادده 2 (HSV-2) له‌گه‌ڵ (CMV) و نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه بابه‌ته‌كه هیچ جیاوازی نییه له‌نێوان ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و قه‌باره‌ی كێشی له‌ش و چالاكی جه‌سته‌ی، كێشانی جگه‌ره، به‌رزی په‌ستانی خوێن و ئاستی چه‌وری و ئه‌نسۆلینی خوێن له جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه.
PM:03:17:16/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوه‌ته‌وه