تەلی ددان زیانی هەیە؟
وێستگە ستایل-
لە راستیدا تەلی ددان سود بەخشە بۆ کەسێک کە پێویستی پێبێت واتە نارێکیەک لە ددانی هەبێت، گرینگترین شت لەم بابەتەدا هەڵبژاردنی پزیشكی شارەزایە لەم بوارەدا نەک هەرەمەکی بچیتە لای پزیشكێكی ناشارەزا، دكتۆره تروسکە پزیشكی نهخۆشییهكانی ددان ڕونكردنهوه لهبارهی زیان و سوودهكانی تهلی ددان لهم بابهتهدا ڕوون دهكاتهوه.
سودەکانی:
1- باشترکردنی کرداری جوین .
2- پاراستنی ددانەکان لە زوو کلۆربوون.
3- پاراستنی پوک.
4- جوان دەرکەوتن، کە ئەمەکاریگەری هەیە لەسەربەهێزبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی و بڕوابەخۆبوونی کەسایەتی زیاد دەکات.
5- رێگریکردن لە توشبوون بە کێشەو ئازارەکانی جومگەی شەویلگە.
زیانەکانی:
1-داخورانی رەگی ددان.
2-نەخۆشی پوک.
3-کێشەی شەویلگە.
زیانەکانی لە ئەنجامی دوو هۆکارەوە درووست دەبێت
1-ئیهمالی کەسەکە لە پاک رانەگرتنی دەم وددانی.
2-ناشارەزایی پزیشكهكه.
چەند تێبینیەک:
1-هەندێك هەڵەی باو هەیە ،وەک ئهوهی دهڵێن" دكتۆر دەمەوێت زۆر زوو ددانەکانم راست ببنەوە لە کاتێکی کەمدا، ئەمە گەورەترین هەڵەیە،چونکە بەماوەیەکی کەم راستبوونەوە واتە گەورەترین زیان بە ددانت بگات."
2-کاتێك تەلی راستکردنەوە دادەنێیت بۆ ددانت، پێویستە ڕەچاوی هەندێ خواردن بکەیت و دووربکەویتەوە لێیان بۆ نموونە ئەو خواردنانەی زۆر ڕەقن یان جیڕن.
3-تەلی ددان هاندەرێکە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لە ناو دەم و سەر ڕووی ددانەکان ،ئاگاداربە پێویستە تۆ لە کەسێکی ئاسایی زیاتر گرینگی بەدەم و ددانت بدەیت.
4-ئەو کەسانەی تەلی راستکردنەوەیان لە دەمدایە، پێویستە هەندێ کەرەستەی پاکردنەوەی تایبەت بەکاربهێنن ،کە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەی نێوانی تەل و ددانەکانیان، لە دەرمانخانەکاندا ئەم جۆرە فڵچە تایبەتە بەردەستە.
5-پێویستە دوای هەموو نان خواردنێک ددانت بشۆیت و نێوان تەل و ددانەکانت پاک بکەیتەوە.
PM:02:56:16/05/2022
ئهم بابهته 3596
جار خوێنراوهتهوه