‌هۆكار و نیشانه‌كانی سستی رژێنی دەرەقی لە منداڵ

وێستگە ستایل-

رژێنێکی سەرەکی گەشەیە بە تایبەت دوای لە دایک بوون و تا ساڵی یەکەمی تەمەن، پاشان زۆر گرنگە لە تەمەنی مرۆڤدا بەڵام لە ساڵی یەکەم و بەتایبەت مانگی یەکەم و دووەمی تەمەن، کەبەر پرسی یەکەمی زیندە چالاکی یەکانی ناو لەشە، ئەو گلاندە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل و کێشەکەی نزیکەی ٢٠ گرامە . کاری ئەو گلاندە دەبێتە ھۆی کەمی ھۆرمۆنی پایرۆکسین لەلەش و پاشان کەمی زیندە چالاکیەکان و گەشەی مێشک و نزیکی بەتایبەت  باڵا ، دكتۆر كاوێس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان  له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی سستی رژێنی دەرەقی لە منداڵ له‌م بابه‌ته‌دا خستۆته‌ ڕوو.

بەگشتی ١ منداڵ لە ٣٠٠ لەدایک بوو ئەو حاڵەتەی ھەیە لەسەرەتای تەمەن لە کوڕ بۆ سێ ئەوەندەی کچانە . 

لەسەدا ھەشتای حاڵەتەکان زیاتر ھۆکارەکە دروست نەبوون و رژێنەکەیە و لەسەدا بیست پەیوەستە بە دروست نەبوونی و کەمی چالاکی ھۆرمۆنەکە زۆر زیاترە لەو منداڵانەی کە کێشیان کەمە لەکاتی لە دایک بوون یان ئەوانەی کێشیان زۆر لە ئاسایی زیاترە 

ھۆکارە سەرەکیەکان:
1-درووست نەبوونی رژێنەکە لە کاتی لە دایک بوون .
2- درووست نەبوونی یان کەم کاردنی ھۆرمۆنی دەرەقی.
3- سستی کاتی، کاتێک دایک دژە تەنی ھەیە بۆ ئەو گلانەوە و لە رێگای وێلاشەوە دەچێتە ناو لەشی منداڵ 
4- نە منداڵانی کە مەنغۆلین.
5- ئەو منداڵانەی کە کێشەی دڵیان ھەیە زۆربەیان گرفتی ئەو گلاندەیان ھەیە، وە ئەوانەی لەسەرەتا کێشەی ئەو گلاندەیان ھەیە دووبارە لەوانەیە کێشەی دڵیان ھەبێت.
6- بوونی نەخۆشی خۆوە بەرگی وا ئەو کەسانەی نەخۆشی یان ھەیە و ھۆکارەکە بەرگری زیادە و لەناو لەش کاتێک دژی لەش کاردەکەن .

نیشانەکان: 
- لەوانەیە زۆرێکیان لەسەرەتای تەمەن ھیچ گرفتێکیان نەبێت و ھیچ نیشانەکیان نەبێت و پاشان دەربکەوێت یان ئەوەندە کەم بێت کە جێگای سەرنج نەبێت 
- بوونی زەردوویی لە کاتی لە دایک بوون کە درێژ بخایەنێت 
- کەم شیر خواردن 
- کەمی گەشە 
- قەبزی لەسەرەتای تەمەن 
-گەورەیی سەر و زمان و مەڵاشوو 
- گڕ و ناشرینی و زبری روو و دەم چاو 
- گڕی دەنگ لەکاتی گریان 
- شل و خاوی لەش بە گشتی 
- گەورەیی و زلی و ئاوسانی سک 
- بوونی فتقی ناووک 
- لەوانەیە ئەم نیشانانە ھەموویان یان ھەندێکیان ھەبن 

دیاریکردنی نەخۆشیەکە : 
1- نیشانەکانی کە لەسەرەوە باسکران .
2- پشکنینی خوێن : لەسەردەمی نوێدا ھەموو منداڵێک دەبێت ئەو پشکنینەی بۆ بکرێت چونکە لەوانەیە نەخۆشیەکەی ھەبێت ، ھیچ نیشانەکانی نەبێت و بەڵام ئەگەر لە مانگی یەکەم چارەسەر نەکرێت ئەوا منداڵەکە بە درێژایی تەمەنی گرفتی کەمی زیرەکی بۆ درووست دەبێت . 
3- ھەندێک پشکنینی تایبەت ئێسک و ناوکی و دژە تەن بۆ حاڵەتی تایبەت .

چارەسەر : 
دەبێت و پێویستە چارەسەری بە دەرمانی تایبەت وەربگیرێت ئەگینا بە درێژایی تەمەن نەخۆشەکە بیرکۆڵ و کورتە باڵا دەبێت تەنانەت دەبێتە ھۆی پەل کەوتن.


PM:12:15:16/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌