پسپۆڕێكی ده‌رونی: كوڕان به‌دوای ئه‌م كچانه‌دا بگه‌ڕێن بۆ هاوسه‌رگیری
وێستگە ستایل-
دكتۆر خه‌لیل زه‌یود ڕاوێژكاری خێزانی و پسپۆڕی ده‌رونیی ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش به گه‌نجان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئافره‌ت بۆ ژیانی هاوبه‌شیان بدۆزنه‌وه، مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تیادا بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ئه‌وكاته‌ی ویستان به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌وه باشتر وایه ئافره‌تێك بدۆزنه‌وه كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تیادا بێت، به‌هێز بێت ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خۆی بتوانێت بڕیار بدات ڕێگه نه‌دات كه‌س به‌شداری بڕیاردانی بكات، ئافره‌تێك هه‌ڵه‌كانی خۆت پێ بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاست ببیته‌وه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" به‌دوای ئافره‌تێكدا بگه‌ڕێ بۆ هاوسه‌رگیری، داوات لێبكات جگه‌ره و نێرگه‌له نه‌كێشیت و مه‌ی نه‌خۆیته‌وه، ئه‌و خانمه‌ی ڕێنمایت بكات ئاگاداری ته‌ندروستیت بیت ئاگاداری خوێندن و وانه‌كانت بیت ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێت وانه و خوێندنه‌كه‌ت له هه‌موو شتێك گرنگتره، ئه‌وه‌ی ڕێنمایت ده‌كات زوو بخه‌ویت له‌پێناو ته‌ندروستیت ئه‌و ئافره‌ته‌ی بنه‌ماكانی ئه‌قڵت له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنێت به پیرۆزی ڕایبگره و نرخی بزانه چونكه ئه‌و خانمه خۆت و منداڵه‌كانیشت په‌روه‌رده ده‌كات"
AM:11:43:16/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه