شنروێ: شوو ناكه‌م
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار شنروێ مسته‌فا بڕیاریداوه چیتر له كاری ڕاگه‌یاندن دوور بكه‌وێته‌وه و ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت بژیم، نیازم نییه شوو بكه‌م"
شنروێ هۆكاری دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌ك پشوو وه‌ربگرێت و ده‌ڵێت" ماوه‌ی چوار ساڵه له بواری ڕاگه‌یاندن كار ده‌كه‌م، چیتر ده‌مه‌وێت بژیم، زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌كات ده‌مه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌م وا له كاری ڕاگه‌یاندن دوور ده‌كه‌ومه‌وه، له‌ڕاستیدا نیازم نییه هاوسه‌رگیری بكه‌م"
شنروێ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له بواری ڕاگه‌یاندن، له كه‌ناڵی نێت تیڤی چه‌ند پرۆگرامێكی جیاوازی پێشكه‌ش كردوه.
PM:05:04:15/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه