هونه‌رمه‌ندان بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یاتی كۆچكردوو خه‌مبارن
وێستگە ستایل-
شه‌وی ڕابردوو پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتو " نه‌سرین" هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یات هه‌ر زوو منداڵه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و هونه‌رمه‌ندان به یه‌ك ده‌نگ خه‌مباریان بۆ كۆچی دوایی ئه‌م خانمه ده‌ربڕی.
كیژان خه‌یات كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات به حه‌سره‌ته‌وه له پۆستێكدا له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگران نوسیویه‌تی"دایە گیان پشتت شکانم ، بریا .بمردمایەو مەرگی تۆم نەبیستایە" له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان خه‌مباریان بۆ كۆچی دوایی دایكی ئه‌م خانمه ده‌ربڕیوه و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هاوخه‌می خۆیان دووپات كردۆته‌وه.
منداڵه‌كانی خێزانی ئیبراهیم خه‌یاتی كۆچكردوو له‌بواری ئه‌كته‌ری و ڕاگه‌یاندن و گۆرانی وتن جێ ده‌ستیان دیاره، وه‌ك خێزانێكی هونه‌ری شاری سلێمانی ناسراون.
PM:04:45:15/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1208
جار خوێنراوه‌ته‌وه