8 نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت
وێستگە ستایل-
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه هه‌وڵدانی كه‌سێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ماندوو بوون بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م 8 نیشانه‌یه‌ت له كه‌سی به‌رامبه‌ردا بینی ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێت.
1- ئەو كەسەی بەڕاستی تۆی خۆش دەوێت و تۆ مەبەستی سەرەكی ژیانی ئەویت بەرگەی توڕەبوون و بێزاریەكانت دەگرێت و لەجیاتی ئەوەی زیاتر توڕەت بكات ئارامت دەكاتەوە .
2- بەو شێوەیە تۆی قبوڵە كە هەیت و داوای ئەوەت لێناكات خۆت بگۆڕیت، هەر بەو شێوەیە ڕازیە پێت كە یەكەمجار بینویتی .
3- خۆی پێویستیەكانی ژیانت پڕ دەكاتەوە پێش ئەوەی كەسێكی دیكە هەوڵی پڕكردنەوەی كەموكورتی و پێویستیەكانی تۆ بدات .
4- خۆشەویستی خۆیت بۆ دەدەبڕێت و متمانەت پێدەكات ، ئەوەندەت خۆشەویستی دەداتێ تینوی خۆشەویستی هیچ كەسێكی دیكە نەبیت .
5- ئەو كاتەی هەڵە دەكات بەرامبەرت داوای لێبوردن دەكات تەنانەت ئەگەر بابەتەكە زۆر قورس بێت .
6-لەگەڵ پێدەكەنێت و پێت پێناكەنێت ، ئەگەر هەڵە بكەیت بۆت ڕاست دەكاتەوە و خۆی توڕە ناكات بەسەرتدا.
7- ئەوەندەی كاتی هەبێت پەیوەندیت پێوە دەكات بۆ ئەوەی لە هەواڵی تۆ ئاگادار بێت و دڵی لاتە .
8- كاتێك توشی كێشەیەك دەبیت بەشداری دەكات لەگەڵتدا بۆ ئەوەی بۆت چارەسەر بكات و لە تەنگانەدا جێت ناهێڵێت .
PM:05:20:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه