ئهم پیاوانه ئهگهری توشبونیان به پرۆستات ههیه
وێستگە ستایل-
دکتۆر دەبێت پڕۆستاتم نەبێت؟ دکتۆر زۆر لە پڕۆستات ئەترسم خزمێکمان هەیبوو پێی چوو! دکتۆر ئەرێ پڕۆستات بە چ دروست دەبێ؟ زۆر دەترسم.
دكتۆر هیوا پزیشكی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ دهڵێت" ئەمانەو چەندین پرسیاری تر کە رۆژانە لە نۆرینگه و لە سۆشیاڵ میدیا ڕوبەڕومان دەکرێنەوە، وەڵامەکانیان بزانە:
1- پڕۆستات رژێنێکە دەکەوێتە خوار ملی میزڵدان لەپیاوان و قەبارەی بەقەد گوێزێک ئەبێت( ١٥-٢٥غم)، دەوری بۆڕی میزی میزڵدانی داوە.
2-فرمانی بریتیە لە بەشداری کردن لە درستکردنی شلەی تۆواو(ئاوی پیاوەتی)، خۆی و تۆواوە چیکڵدانەکان(کە بە پڕۆستاتەوە لکاون) نزیکەی٩٠٪ ی شلەی تۆواو پێکدەهێنن، گونەکان کە سپێرم دروست ئەکەن تەنها ١٠٪ی تۆواو پێکدەهێنن.
3-ئەو شلەیە خۆراک ئەدات بە سپێرمەکان و یارمەتی جوڵەیان ئەدات و توانای پیتاندنی هیلکۆکە زیاد ئەکات لەناو ڕەحمی ئافرەت؛ بۆ دروستبونی کۆرپەلە.
4-کەواتە پڕۆستات گرنگە بۆ وەچە خستنەوەو زایەندی(منداڵ بوون)، نەوەک سەرجێیی و پیاوەتی!
5-واتا توانای ژن هێنان و سەرجێیی کردن لەگەڵ توانای وەچەخستنەوە دووشتی زۆر جیاوازن.
6-کەسێک پڕۆستاتی لاببرێت لەبەر هەر هۆکارێک، ناتوانێ بەشێوەی ئاسایی منداڵی ببێت، بەڵام زۆربەیان دەتوانن سەرجێیی بکەن لەگەڵ خێزانیان.
7-کەسێک پڕۆستاتی لاببرێت دەتوانرێت بەڕێگە زانستیە نوێیەکان تۆو لە گونەکانی وەربگیرێت و منداڵی بلوری بۆ دابنرێتەوە!
8-پڕۆستات وەک هەر ئەندامێکی تری جەستە ڕەنگە توشی جۆرەها نەخۆشی ببێتەوە.
PM:03:26:07/02/2022
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه