ئه‌م هۆكارانه واده‌كات هه‌ست به تامی تاڵ بكه‌یت له ده‌متدا
وێستگە ستایل-
مرۆڤ ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بێت له ژیانیدا هه‌ست به تامی ترش یان تاڵ یان كانزای ده‌كات له ده‌میدا، هۆكاره‌كه‌شی كێشانی جگه‌ره یان به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمانه یان نیشانه‌یه بۆ نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار.
دكتۆر پاڤل بۆگۆمۆلۆف پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ره باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و زۆر كه‌م هه‌ستت به‌تامی تاڵی یان ترشی یان كانزای كرد له ده‌متدا ئه‌وه پێویست به ترس ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام دوباره بویه‌وه ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینت بۆ بكات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" هه‌ستكردن به‌م جۆره تامه له ده‌مدا نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و كه‌ناڵه‌كانی زراو یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یه كه سێ له‌سه‌ر چواری مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ندێكجار به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری گه‌ده ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دروست ده‌كات، یان ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش 5-7 جۆر ده‌رمانی جیاواز به‌كاربهێنێت توشی ئه‌م گرفته ده‌بێت"
باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ست به تامێكی جیاواز له ده‌میدا ده‌كات خۆی نه‌بێته پزیشكی چاره‌سه‌ر به‌ڵكو سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنموی بكات.
PM:03:11:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه