گۆگڵ یادی 79 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی سه‌ندرێلای شاشه‌ی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
سوعاد حوسنی له‌دایكبووی 26 ی یه‌نایری 1942 ه له قاهیره، ئه‌م خانمه به‌ڕه‌گه‌ز سوریه، خاوه‌نی چه‌ندین به‌هره‌ی هونه‌ری بووه، یه‌كێكه له ناودارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی میسر و نیشتیمانی عه‌ره‌بی.
ئه‌م خانمه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رهه‌می هونه‌ری سینه‌ما و درامای هه‌یه و 5 جار هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی منداڵ نییه له هیچ كام له هاوسه‌ره‌كانی.
دواین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی به‌هۆی زیادبوونی كێش و نه‌خۆشییه‌وه به ته‌واوه‌تی له كاری نواندن دوور كه‌وتۆته‌وه، 21 ی یۆنیۆی 2001 له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا له‌وڵاتی به‌ریتانیا له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌ی ستیوارت تاوه‌ر له له‌نده‌ن گیانی له‌ده‌ستداوه تا ئێستاش قسه‌و باسی جیاواز ده‌كرێت له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه.
PM:04:47:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه