خانمان له دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دوور بكه‌ونه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خانمان ده‌بێت و باشتر وایه لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
1-بێده‌نگ بوون:
به‌شێك له خانمان له ته‌مه‌نی لاوێتیدا بڕیار ده‌ده‌ن بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن و بۆچوونه‌كانی خۆیان نه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه خراپ ته‌ماشایان نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و باشتر وایه لێی دوور بكه‌ویته‌وه.
2- مه‌به به ركابه‌ری ئافره‌تێكی دیكه:
سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانی دیكه ڕێگر نییه له سه‌ركه‌وتنی تۆ، هه‌وڵبده دوور بكه‌ویته‌وه له ڕكابه‌ری كردنی ئافره‌تی دیكه و كار له‌سه‌ر پێشخستنی خودی خۆت بكه.
3- په‌یوه‌ندیه‌كانت پشت گوێ مه‌خه:
ئه‌گه‌ر پێت وایه ته‌نهایی و دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك بژارده‌یه‌كی باشه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یت، ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه بەردەوام بیت لە پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و رێگە نەدەیت لاوازیی پەیوەندیەکانتان رێگربێت لەبەردەم سەرکەوتنەکانتان .
4-وازهێنان پاش شکست هێنان:
دوای هه‌موو شكستێك باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت و ده‌ستپێبكه‌ره‌وه، ڕێگه مه‌ده شكسته‌كان بتڕوخێنن.
PM:07:54:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه