رانیا به‌دوای پیاوێكی له‌م جۆره‌دا ده‌گه‌ڕێت
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" رانیا یوسف" له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆكاری هاوسه‌رگیری نه‌كردنه‌وه‌ی پاش 3 جار له هاوسه‌رگیری باس ده‌كات، نایشارێته‌وه جۆرێكی تایبه‌تی پیاوی ده‌وێت.
ماوه‌ی 3 ساڵه ڕانیا له هاوسه‌ری سێهه‌می جیابۆته‌وه و تا ئێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردۆته‌وه و ده‌شڵێت" به‌دوای پیاوی خه‌ونه‌كانمدا ده‌گه‌ڕێم، پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز بێت و ڕێز له هه‌وڵ و ژیانی كاركردنی من بگرێت گوێ به‌وه نه‌دات شه‌وان به‌هۆی كاركردن دره‌نگ بگه‌ڕێمه‌وه و ئیستیغلالم نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناو بانگ بێت"
سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی ڕۆڵی بوێرانه له كاری هونه‌ریدا ڕانیا ده‌ڵێت" سڵكردنه‌وه‌م نییه له ڕۆڵی بوێرانه‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه كاره هونه‌ریه‌كه تایبه‌ت و جوان ده‌ربچێت و هێڵی سوری نییه له كاركردن"
ڕانیا كچه‌كانی ئازاد كردوه له هه‌ر كارێك ده‌یانه‌وێت له‌داهاتودا بیكه‌ن، ئه‌گه‌ر ببنه هونه‌رمه‌ند وه‌ك دایكیان یان نا به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی پۆشینی جلوبه‌رگ هیچ هێڵێكی سوری بۆ كچه‌كانی نییه.
PM:05:26:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5900
جار خوێنراوه‌ته‌وه