ڤیدیۆ: مردویه‌ك زیندوو ده‌بێته‌وه
وێستگە ستایل-
كامێرای چاودێری سه‌نته‌رێكی پزیشكی دادوه‌ری له شاری تفیر له ڕوسیا دیمه‌نی ئه‌و پیاوه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه دوای مردنی دوباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیان.
ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كات ڤیدیۆكه ڕاسته‌قینه‌یه و دروستكراو نییه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوو ته‌رم كه له ته‌نیشت یه‌كتر دانراون و به پارچه‌یه‌ك قوماش داپۆشراون، یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته‌وه جوڵه و ئه‌و پارچه قوماشه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی لاده‌بات كه پیایدا دراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیار نییه ئه‌م ڤیدیۆیه ڕاستیه یان دروستكراو به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری ئیداری سه‌نته‌ره‌كه باس له‌وه ده‌كات ته‌رمه‌كان به‌و جۆره ناهێڵدرێنه‌وه و ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پێش ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ییان بۆ بكرێت به‌م جۆره داده‌نرێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێده‌چێت بابه‌ته‌كه ڕاستی نه‌بێت.
AM:10:43:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8320
جار خوێنراوه‌ته‌وه