سێ برا خوشكه‌كه‌یان كوشت
وێستگە ستایل-
پۆلیسی میسر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ برایه ده‌ست پێكرد به‌تۆمه‌تی كوشتنی خوشكه‌كه‌یان پاش ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری منداڵی بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" بوابه ئه‌هرام" بڵاویكردۆهتهوه تیایدا هاتووه له باشووری پارێزگای جیزه كه ده‌كه‌وێته باشووری قاهیره‌ی پایته‌خت ته‌رمی كچێك له پزیشكی داد لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ده‌ركه‌وتوه كوژراوه‌كه مانگێك به‌ر له ئێستا له په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ شۆفێرێك له ناوچه‌ی هه‌ره‌م منداڵێكی بووه و به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه سێ برای ئافره‌ته‌كه خوشكه‌كه‌یان كوشتوه.
به بڕیاری پۆلیس سێ برای كوژراوه‌كه و ئه‌و پیاوه‌ش كه باوكی منداڵه‌كه‌یه ده‌ستگیر كراون و چه‌قۆیه‌ك له ژووری بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و تاوانباره‌كان باسیان له‌وه كردوه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فیان ئه‌م كاره‌یان كردوه.
PM:09:12:24/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 15208
جار خوێنراوهتهوه