‌چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشی خەمۆکی

وێستگە ستایل-

توشبووان به‌ نه‌خۆشی ده‌رونی خه‌مۆكی له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێویستی به‌ دەرمانی دژە خەمۆکیه‌، دكتۆر جه‌عفه‌ر پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌كرێت ده‌رمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی خەمۆکی لەم حالەتانەدا به‌كاربهێندرێت:

1- نەخۆشی خەمۆکی مامناوەند کە بە چارەسەری دەرونی چاکنابنەوە.
2- نەخۆشی خەمۆکی توند.
دەرمانەکانیش جۆریان زۆرە و چارەسەرێکی زۆر باشن بۆ نەخۆشییەکە.

ئەم دەرمانانە پێویستە پزیشکی پسپۆر بیاننوسێت و بەبێ راوێژ بە پزیشک وازیان لێنەهێندرێت. هەروەها ئەم دەرمانانە نابنە هۆی مودمینبوون و کاریگەری خراپیان نابێت لەسەر لاشەی مرۆڤ!

هەندێکجار جگە لە دەرمانی دژە خەمۆکی دەرمانی تر بەکاردەهێندرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی حالەتەکەیان توندە، یەخود سایکۆسسیان هەیە لەگەل خەمۆکییەکە یان ئەو نەخۆشانەی وەڵامی دەرمانی دژە خەمۆکی نادەنەوە.


PM:05:45:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌