به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ژیان نییه
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی نه‌یزه‌كێك كه ته‌مه‌نی 4 ملیۆن ساڵه و سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا له ئاسمانه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك دایده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ره‌تایه‌كی ژیان نییه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
ساڵی 1996 تیمێك به سه‌رۆكایه‌تی " ناسا" ئاشكرایان كردوه ئه‌و پێكهاته ئه‌ندامیانه‌ی له‌ناو ئه‌م به‌رده‌دا هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، به‌ڵام دواین توێژینه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی زانای بواری گه‌ردون ناسی" ئه‌ندرۆ ستیل" له په‌یمانگای" كارنیگی" تایبه‌ت به زانست له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده ئه‌نجامدراوه ڕاستی نوێی ده‌رخستوه.
ستیل ده‌ڵێت" وردیله بچوكه‌كانی سه‌ر ئه‌م نه‌یزه‌كه بڕێكی زۆر له كاربۆنی تیادایه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌بوونی ئاوی سوێره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ"
كێشی ئه‌م نه‌یزه‌كه 2 كیلۆگرامه و له نیوه‌گۆی باشووری گۆی زه‌وی له ساڵی 1984 دۆزراوه‌ته‌وه.
AM:11:24:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه