پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن: ئۆمیكرۆن كۆتا گۆڕاوی كۆرۆنا نابێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی چه‌ندین گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای دروست بوونی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، كه زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به‌هۆیه‌وه تۆماركراوه له ئێستادا.
پسپۆڕانی بورای په‌تازانی هۆشداری ده‌ده‌ن بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن به‌و خێراییه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كۆتا جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا هاتووه و له ئێستادا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، به‌رگری له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه یان پێشتر توشی ڤایرۆسه‌كه بوون به‌هێزتره دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌باره‌ی گۆڕاوه نوێكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پسپۆڕان نازانن گۆڕاوه نوێكانی ئه‌م ڤایرۆسه چۆن ده‌بێت یان شێوه‌ی په‌تاكه چۆن ده‌گۆڕێت، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی دوای ئۆمیكرۆن دروست ده‌بن مامناوه‌ند تر ده‌بن و ڤاكسینه‌كان ده‌توانن دژیان بوه‌ستنه‌وه.
داوا ده‌كرێت ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین زیاد بكرێت له ئێستادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان چالاكن له دژی ئه‌م ڤایرۆسه.
PM:03:41:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه