تایبه‌ت به خانمان: چه‌ند ڕه‌فتارێك ده‌یسه‌لمێنێت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ڕاستت له‌گه‌ڵ ناڵێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی زمانی جەستە به‌ناوی"جودی جیمس" چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌داته خانمان و باس له‌وه ده‌كات هه‌ركات هه‌ستتان به‌م ڕه‌فتارانه كرد ئه‌وه مانای وایه ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ڕاستتان له‌گه‌ڵ ناڵێت.
1- پیاوان كاتێك درۆ ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای به‌رامبه‌ر ناكه‌ن و جوڵه‌ی زۆر به چاوه‌كانیان ده‌كه‌ن، له چاوه‌كانیانه‌وه ده‌توانیت هه‌ست به‌وه بكه‌یت كه درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات.
2-جوڵه‌ی زۆری جه‌سته‌ی به‌تایبه‌ت ده‌ست و برۆكانی له‌كاتی قسه‌كردندا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و نیشانانه‌ی كه ڕاستیت پێ ناڵێت.
3- ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر و خواردنی لوت و جه‌سته‌ی له‌كاتی قسه‌كردنیدا.
4- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تی به پرسیارێك دایه‌وه و خۆی ده‌ربازكرد له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه مانای وایه ڕاستی ناڵێت.
PM:01:27:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4616
جار خوێنراوه‌ته‌وه