‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نەخۆشی خەمۆکی گەورە

وێستگە ستایل-

بۆ دەستنیشانکردنی (تەشخیسکردنی) کەسێک کە نەخۆشی خەمۆکی گەورەی هەیە، پێویستە نەخۆش ئەم حاڵەتانەی بەیەکەوە هەبێت، كه‌ دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.
 
1- نەخۆش دەبێت بەلای کەمەوە پێنج نیشانەی لە نۆ نیشانە سەرەکییەکان هەبێت. یەکێک لەو پێنج نیشانەش دەبێت یەکێک لە نیشانەی یەکەم (دڵتەنگی) یان دووەمی (کەمبوونەوە یاخود نەمانی حەزو خولیاکان) هەبێت.

2- بۆ ماوەی دوو هەفتە بە بەردەوامی و بە نزیکەیی هەموو رۆژێک نیشانەکانی هەبێت. واتە ٢ هەفتە بەردەوام سکاڵای ئەو نیشانانەی هەبێت.

3- ئەو نیشانانە ببنە هۆی بێزارکردنی و کەمکردنەوەی تواناکانی لە کاروپیشەکەیدا و کاریکردبێتە سەر تێکەڵبوون و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

4- نەخۆش دەستنیشان نەکرابێت بە نەخۆشی تری دەرونی وەکو شیزۆفرینیا یان نەخۆشی وەهم، لەم کاتانەدا دەگونجێت نیشانەکان هی نەخۆشیەکەی تربن نەک خەمۆکی.


PM:08:29:12/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌