ئه‌م شتانه‌ی له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری ده‌وترێت ڕاست نین
وێستگە ستایل-
وێستگه ستایل- چراخان ئاسۆ
پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌یت و دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌ری تۆن له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی خۆیان له هاوسه‌رگیری قسه‌ت بۆ ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌وترێت ڕاست نییه و باوه‌ڕیان پێ مه‌كه.
1- پێویست ناكات داوای لێبوردن بكەیت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی به‌تۆ وت ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ داوای لێبكه ده‌می دابخات، چونكه به‌رده‌وامی هه‌ردوكتان له‌سه‌ر كه‌له ڕه‌قی گرفته‌كان زیاتر ده‌كات له‌جیاتی خۆشبه‌ختی جیابوونه‌وه چاوه‌ڕێتان ده‌كات.
2- منداڵ له پێش خۆتانه:منداڵ به‌رهه‌می ژیانی دوو هاوسه‌ره به‌ڵام خۆت پێش منداڵه‌كانت گرنگیت، ئه‌گه‌ر خۆتت خۆش نه‌وێت ئه‌وه هه‌رگیز نا‌توانیت خۆشه‌ویستی بده‌یت به‌وان.
3-هه‌فته‌ی دووجار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت سێكس بكه: سێكس به‌شێكه له په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان بۆ زیاتر نزیك بوونیان له یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌یه‌كدا نه‌توانن سێكس بكه‌ن ئه‌وه هیچ كێشه نییه، ماندوێتی و كاری ڕۆژانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌بێت.
4- پێش نوستن لێی توڕه ببه و لایه‌وه مه‌خه‌وه: پسپۆڕانی ده‌رونی داوا له هاوسه‌ره‌كان ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفت و كێشه‌ی نێوانیان درێژه‌ی پێنه‌ده‌ن و زوو كۆتایی پێ بهێنن، كێشه‌كان مه‌به‌نه ناو جێگای نوستن ژیان كورته و پێویست ناكات به خه‌م خواردن ته‌واوی بكه‌ن.
5- خۆشەویستی مانای وایه هەموو شتێك بەیەكەوە بكەن: له‌ڕاستیدا ئاسایی وه‌ریبگره ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ناو به‌ناو حه‌ز به‌وه بكات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كات به‌سه‌ر ببات و تۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت كات به‌سه‌ر ببه‌یت.
PM:04:27:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5116
جار خوێنراوه‌ته‌وه