ڤیدیۆ: چیرۆكی ئه‌و سمۆره‌یه‌ی غیره له هاوڕێ كچه‌كه‌ی ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆكانی سمۆریهكی بچووك له‌گه‌ڵ كچێك كه بۆته هاوڕێی پڕ بینه‌رترین ڤیدیۆكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆكه.
سێ ساڵ به‌ر له ئێستا كچێك به‌ناوی" بورجانا" سمۆرهیهكی بچوكی له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یان بینیوه و له‌و كاته‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌تین تر بووه و بونه‌ته هاوڕێی یه‌كتر.
بورجانا ده‌ڵێت" له‌سه‌ره‌تادا كه سمۆره‌كه ده‌یبینیم ڕای ده‌كرد زۆر به خێرایی به‌ڵام كه زانی خواردنی پێده‌ده‌م و زیانی پێ ناگه‌یه‌نم ، دوای دوو هه‌فته په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی نێوانمان زۆر به‌هێز بوو، به تێپه‌ڕبوونی كات چارلی وایلێهات له قسه‌كانی بورجانا تێده‌گه‌یشت، به قسه‌ی ده‌كات و گوێی بۆ ده‌گرێت و جێبه‌جێی ده‌كات"
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سمۆره‌یه و بورجانا گۆڕا بۆ ئاڕاسته‌یه‌ك كه سمۆره‌كه هه‌ست به غیره بكات ئه‌و كاته‌ی بورجانا خواردنی به سمۆره‌ی دیكه داوه یان گرنگی پێداون، به‌مه زۆر توڕه بووه و خواردنی له بورجانا وه‌رنه‌گرتوه.
ئێستا چارلی و بورجانا زیاتر له 3 ملیۆن فۆڵۆوه‌ریان هه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك، ئێستا ئه‌م سمۆره‌یه و بورجانا بونه‌ته دوو هاوڕێی ڕاسته‌قینه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆراكیشی پێنه‌دات ڕۆژانه دێته لای و سه‌ردانی ده‌كات.
PM:03:30:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوهتهوه